٦ ئایار ٢٠٢١ - ١٤:١٧
دۆخی کوردی سووریا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەم شێوە دەبێت

ڕابرت فورد، باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا داکۆکی کرد ئەمریکا شایانی ئەوە نییە بە کوردەکانی عێراق و سووریا بڵێت چی بکەن و ئامانجیان بۆ دیاری بکات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕابرت فورد باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا وتی: دۆخی کوردەکانی سووریا کە کۆنترۆڵی بەشێک لە خاکی ئەو وڵاتەیان لە ئەستۆیە، تا ساڵەهای ساڵ بەو شێوە دەمێنێتەوە.

ئەو وتیشی: ئەزموونی ٢٠ ساڵی پێشوو و بەشداری ئەمریکا لە عێراق و سووریا و لیبی نیشانی داوە ئەمریکا خاوەنی پێگەیەکی وەها نییە کە بیەوێت سنووری سیاسی دیاری بکات چونکوو لەو بوارەدا سەرکەوتوو نەبووە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەمریکا ناتوانێ بە کوردەکان بڵێت دەبێ چی بکەن. ئەرکی ئەمریکا ئەوە نییە کە مەبەست بۆ کوردەکان دیاری بکات بەڵکوو دەبێ بەرژەوەندی نەتەوەیی بۆ خۆی دیاری بکات.

342/